Enes Kaplan
21 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی یازدەهه‌مین پلانی گه‌شه‌پێداندا كه له ناوه‌ندی كۆنگره و كولتووری به‌شته‌په سازكرابوو، گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له میانی گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند "بۆ ئه‌وه‌ی له سەدهمین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمارهكهماندا وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین به یه‌كێك له 10 گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان دیدگای 2023مان په‌ره‌پێدا. ئه‌مڕۆ كه پێنج ساڵی ماوه بۆ 2023، ئیدی له قۆناغێكداین كه زیاتر گرنگیی به‌و ئامانجانه ده‌ده‌ین كه دوور مه‌ودان و ده‌یانخه‌ینه‌ڕوو. دیدگاكانی 2053 و 2071مان بۆ خۆمان وه‌ك هێڵی ئاسۆیی دیاریكردووه. له كاتێكدا به هه‌نگاوی دڵنیایی راست به‌ره‌و ئه‌و ئاسۆیه ده‌ڕۆین، دیدگای 2033مان هێنایه رۆژه‌ڤمانه‌وه كه پلانێكی مه‌ودا مامناوه‌نده".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیش گوتی: "ئه‌گه‌ر بهاتایه و خۆمان ئه‌مه‌مان به‌رهه‌م نه‌هێنابایه، ئه‌وا بیرمان له‌وه ده‌كرده‌وه كه 'ئه‌گه‌ر یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانمان بكه‌وێته خواره‌وه چی ده‌بێت'، به‌ڵام ئێستا بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌یخه‌نه خواره‌وه بیخه‌ن. دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌میشی هه‌یه، ده هه‌ر وه‌رن".
گوتیشی: "پێویسته بگه‌ینه دۆخێك، كه تانكی بێ شۆفێر درووست بكه‌ین و درووستیشی ده‌كه‌ین".