Mohammed Baqi Hussein
04 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
دوای په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه‌ی به‌غدا، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی سه‌ركۆماری عێراق، فوئاد مه‌عسوم كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار وه‌رگیراون، دوێنێ ئه‌ردۆغان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مه‌عسوم كردووه و تێیدا به‌توندی ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی كردووه و داوای لێخۆشبوونی بۆ ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه کردووە و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواستووە.
ئه‌ردۆغان له پرسه‌نامه‌كه‌دا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریی كردنی عێراق لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له‌عێراق نیشان داوه.
وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، ئه‌ردۆغان ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی په‌لاماره‌كه ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له گرنگیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان كردووه‌ته‌وه.