Hemn Osman
20 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2015
دوای 43 ساڵ له بهغدای پایتهختی عێراق پێشبڕكێی شاجوانی رێكخرا.
پێشبڕكێكە، لە هۆتێل عەشتار شیراتۆن لە بەغدا و لەژێر ناوی "شاجوانی عێراق هەڵدەبژێرین" و لەلایەن گرووپی كلتوور، هونەر و میدیای ئەلمەداوە رێكخرا و تیایدا 10 كەس بەشداریان كرد. لە پیشبڕكێكەدا شەیما قاسم، لەلایەن لیژنەی داوەرانەوە بە شاجوانی ساڵی 2015ی عێراق هەڵبێردرا.
رێكخەری پێشبڕكێكە، هومام عوبەید، بە ئانادۆڵوی راگەیاند "لە ساڵی 1972ەوە لە عێراق پێشبڕكێی لەو شێوەیە رێك نەخراوە. 150 كەس پەیوەندیان كرد و 110 كەسیان بانگهێشت كران، پاش هەڵسەنگاندن 10 كەس مانەوە و بەشداریان لە پێشبڕكێكەدا كرد. لەنێو ئەوانیشدا شەیما قاسم بە شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا و نوێنەرایەتی وڵاتەكەشمان دەكات لە پێشبڕكێی شاجوانی جیهاندا.
گوتیشی: "لە رێگەی ئەم پێشبڕكێیەوە ویستمان ئەو پەیامە بدەینە جیهان كەوا عێراق تەنیا تیرۆر و جەنگ لەخۆ ناگرێت، بەڵكو ژیان و هونەریشی تێدایە و گەنجی بەتوانای هەیە".