Mohammed Baqi Hussein
04 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2016
ئه‌نقه‌ره
دوای په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری به‌غدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم بە ته‌له‌فۆن پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد.
یڵدرم له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا گرنگیی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقی دووپاتكرده‌وه و رێكخراوی تیرۆریستی داعشی به به‌ڵای هاوبه‌ش ناوبرد.
یڵدرم وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشیی، ئاماده‌یی تورکیای بۆهه‌ر هاوكارییه‌ك له‌ڕووی چاره‌سه‌ری برینداره‌كان نیشانداوه.
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بادی سوپاسی یڵدرمی كردووه.