Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
له‌نده‌ن- AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌رنامه‌ی كۆتایی كۆڕبه‌ندی توركی-بەریتانی- تاتڵیدیلدا گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "با له قۆناغی داهاتوودا ئاڵوگۆڕی كۆمپانیاكانمان ته‌نها به كڕین و فرۆشتنی كاڵا و كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌وه‌ستێت له توركیا و شانشینی یه‌كگرتوو. با له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووشدا له ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانیش بكۆڵینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "شانشینی یه‌كگرتوو، هاوبه‌شێكی ستراتیجییمانه كه به نرخه لامان و متمانه‌مان پێیه‌تی. وه‌ك توركیا ئێمه دوای ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئاماده‌ین له هه‌موو بواره‌كاندا هاریكاریی زیاتر له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌كگرتوودا بكه‌ین".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئێمه گه‌لێكین كه هه‌رگیز ئه‌و دۆستانه‌مان له بیرناچێته‌وه كه له كاته سه‌خته‌كاندا له‌گه‌ڵماندا بوون. له‌م رۆژانه‌دا كه له به‌ره‌به‌ری قۆناغێكی نوێداین، ئه‌و به‌هایه‌ی ده‌یده‌ینه ئه‌و دۆستانه‌مان كه له‌گه‌ڵماندا رێده‌كه‌ن، زۆر جیاواز ده‌بێت".