Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
31 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان گوتى: "به‌جۆش و خرۆشێكی نوێ و تێڕوانینێكی نوێ و له‌گه‌ڵ كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و رۆشنبیر، به‌ڵێن به گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ین كه شاره‌كانمان به‌ره‌و پێشتر ده‌به‌ین".
هه‌وره‌ها ئه‌ردۆغان گوتى: "وه‌ك دیدگامان بۆ پڕۆژه‌كانی دیكه‌ی وڵات، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ به‌ڵگه‌ی ستراتیجی كورتمه‌ودا، مامناوه‌ند و درێژمه‌ودا بۆ شاره‌كانمان".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان گوتیشى: "به خۆبه‌كه‌مزانی، راستگۆیی و په‌رۆشه‌وه به گوتنی 'كاری نیشتمان كاری دڵه'، به گوتنی كاركردن به دڵ و گیان ده‌چینه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان".
ئه‌ردۆغان ئاماژه بهوهشىكرد به‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌وكراوه توركیا به 'دیدێكی نوێی شارسازی' ئاشنا ده‌كه‌ین.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "وه‌ك چۆن له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی گشتی و خۆجێییماندا شارسازیی بێ پلانمان ریشهكێشكردووه، پلانه بێ بنه‌ما و بێكهڵكهكانیش له‌ناوده‌به‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان گوتیشى: "ئامانجه كورتمه‌وداكان بۆ هه‌ر ساڵێك، ئامانجه مامناوهندهكانیش له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی قۆناغی سه‌رۆك شارهوانییهكانمانه. ئامانجه درێژمهوداكانیشمان به شێوه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به دیدگاكان بۆ وڵاته‌كه‌مان له ٢٠٢٣، ٢٠٥٣، ٢٠٧١ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. بۆ چاودێریكردنی سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا سیسته‌می چاو‌دێر-هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ناو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داده‌مه‌زرێنین".
سه‌ركۆماری توركیا، ده‌لێت" : "سیستمێكمان بۆ چاودێریکردنی وه‌به‌رهێنان له 81 پارێزگاكه‌دا له لایه‌ن یه‌كه ناوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه پێكهێنابوو. ئه‌م سیستمه كه باوه‌ڕم وایه سوودێكی زۆری ده‌بێت له‌ڕووی ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و زانیاری و شه‌فافیه‌ته‌وه و له‌وڕێگه‌وه شارهوانییهكانیشمان پێكه‌وه گرێده‌ده‌ین. هه‌روه‌ها بۆ زیاتر له نزیكه‌وه چاودێریكردنی شاره‌وانییه‌كانی ئاك پارتی، سیستمێكی هاوشێوه له ناوه‌ندی گشتیمان ده‌خه‌ینه‌كار".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه وه‌ك ئاك پارتی تێگه‌یشتنی كاری شاره‌وانی له قۆناغی نوێ‌دا و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دراوه به گه‌ل له دووتوێی 11 ناونیشاندا پوختیان كردوونه‌ته‌وه.