Ramal Abdullah Mahmood
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئه‌نقه‌ره گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی نه‌خۆشخانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌سه‌ر رووبه‌ری ٦٠٠ دۆنم زه‌وی ناوچه‌یه‌كی ته‌ندروستی به ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو دروست ده‌كه‌ن و گوتی: "دڵنیام ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وه‌یان ناوێت له هه‌موو كه‌س زیاتر سوود له نه‌خۆشخانه‌ی شار ده‌بینن، به‌ڵام ئه‌وه لای ئێمه هه‌ر كێشه نییه، با بێن سوودی لێ ببینن".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه جارجار هێرش ده‌كرێته سه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، به‌ڵام ئه‌وان به هیچ جۆرێك ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن و ئه‌و رووداوانه نادیده ناگرن و گوتیشی: "هاوشێوه‌ی پیشه‌سازی به‌رگریی، ده‌بێت وڵاته‌كه‌مان له وابه‌سته‌بوون به ده‌ره‌وه له كه‌رتی ده‌رمان و ته‌كنه‌لۆجیای پزیشكیش رزگار بكه‌ین و ببین به وڵاتێکی هه‌نارده‌كار".