Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmood Hasan,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای ژمارەیەک لێدوان، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌بیندرێت كاری ئاسایی له‌باره‌ی F-35وە به‌ڕێوه‌ده‌برێت و فڕۆكه‌وانه‌كانمان و كارمه‌ندانی چاككردنهوهمان له ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنان. چاوه‌ڕوانین له مانگی تشرینی دووه‌مدا، فڕۆكه‌كان بێنه مالاتیا. له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی ژێرخانمان له مالاتیا ته‌واوبووه".
ئاكار به یاوه‌ری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانیی، جه‌نه‌راڵ ئومیت دوندار و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریایی، ئه‌دمیراڵ عه‌دنان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز دوێنێ له میانی خوانی نیوه‌ڕۆدا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ده‌سته‌ی ئه‌فسه‌رانی خانه‌نشینی توركیا (TESUD) و ژمارەیەک ئه‌فسه‌ر كۆبووه‌وه كه هێشتا له‌سه‌ر كارن.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له خانه‌ی سوپا له سیهیه به‌ڕێوه‌چوو، ئاكار گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی وه‌رگرتنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی و مووشه‌كی S-400 زۆر روونه، له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی زۆر جددی مووشه‌ك و ئاسمانییدایه و گوتی:
"پێویست به‌ناو هێنان نییه، مه‌ترسی و ههڕهشەی ئاسمانیی له هه‌موو وڵاتانی دهورووبەرمانهوه دێت. ئه‌وه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو. پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌وه بدۆزرێته‌وه. له دوای 2011ه‌وه ئه‌و بابه‌ته پێویستی به‌په‌له هه‌بوو. بۆ ئه‌وه‌یش چووینه لای ناتۆ. ناتۆش ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندای راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كی یه‌ك پاتریۆت بخهنەكار. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاتنه ئینجه‌رلیك، عه‌نتاب و مەڕەش. نزیكه‌ی یەک ساڵ و شەش مانگ مانه‌وه و دواتر گوتیان ده‌ڕۆین....". هەر بۆیە بەم خۆرە بەردەوام دەبین لە پرسی مانەوەمان بە گرتنەبەری رێوشوێنی کاتیی. لە نەوەدەکانەوە (سەدەی رابردوو) سوپای تورکیا کێشەی هەبوو لەوەی کە ئایا بەرگریی ئاسمانیمان چۆن دەبێت. لەم بارەیەوە زۆر کار ئەنجام درا. 2011 ئەم کارە دەستوبردی تيادا کرا. لەمەوە گەڕان بەدوا سیستەمێکدا بەپیی پێوەرەکان دیاری کران. لەوبارەیەوە گفتوگۆکان دەستیان پێ کرد.
- پێوەرەکانمان لەم بارەیەوە
پێوەرەکانمان لەم بارەیەوە چییە؟ یەکەم پێوەرمان ئەوەیە کە "بەپێی پێویست بووینەتە بازاڕێک کە دواتر نابین"، هەر چەک و ئامرازێکمان کڕی، ئەوا سیستەمی مۆدێرنکردن، هەناردەکردن و بەرهەمهێنانیمان دەوێت. لەو چوارچێوەیەدا باشترین وەڵام بۆ داواکاریەکانمان، رووسیا دایەوە. بۆیە ريککەوتنەکان واژووکران. کە لەو دۆخەدابووین نامەمان نارد بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان لە ناتۆ دەربارەی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی و داوای وەرگرتنی سیستەمەکەمان کرد، بەڵام لە لایەن ئەمریکاوە دوای 17 مانگ وەڵاممان درایەوە. نابێت بەرامبەر ئەو پێویستییە بەپەلانە چاومان خافڵ بکەین. ئێمە لە ناتۆ جیا نەبووینەتەوە. ئيمە بەرامبەر ناتۆ هەر بەرپرسیارێتیەکەمان هەبێت جێبەجێمان کردووە بەبێ کەموکوڕی.
خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه دا کە له میانی سه‌ردانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان باسیان له‌وه كردووه و گوتی: "گوتیان كه ئێمه یه‌كێكین له‌و وڵاتانه‌ی له باره‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێمان سپێردراون سه‌باره‌ت به F-35 له رووی دارایی و له رووه‌كانی دیكه به باشترین شێوه و بێ كه‌موكوڕی جێبه‌جێمان كردووە. پاره و به‌شی هاوپشكی خۆمان داوه، په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌وه نه‌خشه‌سازی ژماره‌یه‌ك له‌و پارچانه‌ی به‌ر ئێمه كه‌وتووە و كه‌ره‌سته‌ی خاویان هی ئێمه بێ كه‌موكوڕی به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان".
خولوسی ئاكار چه‌ند لێدوانێكی له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35ی به‌بیر هێنایه‌وه و گوتی: "سه‌ره‌ڕای ژمارەیەک لێدوان، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌بیندرێت كاری ئاسایی له‌باره‌ی F-35وە به‌ڕێوه‌ده‌برێت و فڕۆكه‌وانه‌كانمان و كارمه‌ندانی چاككردنهوهمان له ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنان. چاوه‌ڕوانین له مانگی تشرینی دووه‌مدا، فڕۆكه‌كان بێنه مالاتیا. له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی ژێرخانمان له مالاتیا ته‌واوبووه".
- پێشهاته‌كانی ئیدلب
خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه رێككه‌وتننامه‌ی سۆچی به پێشه‌نگایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رێگه‌ی له تراجیدیایه‌كی مرۆیی گه‌وره گرت له ئیدلب و گوتی: "بۆ به‌رده‌وامیدان به‌مه به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ئه‌و تێكسته‌ی کە له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو له‌باره‌ی ئیدلب-ه‌وه واژوویان له‌سه‌ركردووه رایگه‌یاند "به‌رده‌وامین له كاره‌كانمان له‌باره‌ی بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش".