Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی ئازاری ٢٠١٩ ه‌وه گوتی، "له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌له‌كه‌مان له ساڵی ٢٠١٩ له كاروباری شاره‌وانییه‌كان دیسانه‌وه ئاك پارتی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه".
ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی وتارێكیدا له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێنج باخچه‌ی گه‌لدا له باشاك شه‌هیر به‌ڕێوه‌چوو، باسی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئازای ٢٠١٩ كرد و گوتی، "هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ وه‌ك هه‌ڵبژاردنی 'كاروباری ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی شاره‌وانی' ده‌بینین. وامان ناو لێناوه".
سه‌ركۆماری توركیا به‌توندی وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی به‌رپرسانی جه‌هه‌په‌ی دایه‌وه و گوتی، "ئێمه وڵاتێك نین كه به‌گه‌مه‌ی كه‌مینه‌یه‌كی دڕ كه له‌سه‌رده‌می تاكه پارته‌وه گه‌ل به‌كه‌م سه‌یرده‌كات و بچووكی ده‌كاته‌وه دابچڵهكێین. به‌م گه‌مه‌یه‌ی جه‌هه‌په ههڵنهخهڵهتاوین و هه‌ڵیش ناخه‌ڵه‌تێین".
ناوبراو گوتیشی، "ئێمه ده‌ڵێین پڕۆژه‌ی كه‌ناڵ ئیستانبوڵ، ئه‌وان ده‌ڵێن نامانه‌وێت. ده‌ڵێن رێگه ناده‌ین جێبه‌جێبكرێت. بتانه‌وێ و نه‌تانه‌وێ جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان رووداوه‌كانی پاركی گێزیی وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی، "ئه‌وانه‌ی كه به‌ناوی ژینگه‌پارێزییه‌وه ده‌ڕووخێنن و ده‌ستووتێنن، ئه‌وانه‌ی رووداوه‌كانی گێزی ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی دژی هه‌موو كارێك ده‌وه‌ستنه‌وه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتدابێت، با بچن ته‌ماشایه‌كی ئه‌و باخچانه‌ی گه‌ل بكه‌ن و ببینن ژینگه‌پارێزیی راسته‌قینه چییه."