Berk Özkan,Hanife Sevinç
24 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ له رێكه‌وتی ٢٣ی حوزه‌یراندا، رایگه‌یاند: "مافی ئه‌م سندوقانه ده‌ده‌ین. ئیشه‌ڵڵا ئه‌م كاره بۆ دزه‌كان جێناهێڵین".
ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حاجی عوسمان تۆرون له ناوچه‌ی ئالیبهیكۆی شاری ئیستانبوڵ، رایگه‌یاند: "ده‌ڵێم به كاركردن به شه‌و و به رۆژ مافی ئه‌م كاره بده‌ین و به سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیی له وڵاته‌كه‌ماندا كۆتایی به‌م كاره بهێنین".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ له رێكه‌وتی ٢٣ی حوزه‌یراندا، گوتی: "مافی ئه‌م سندوقانه ده‌ده‌ین. ئیشه‌ڵڵا ئه‌م كاره بۆ دزه‌كان جێناهێڵین".