Cuma Sarı,Muhammet Ali Kemal
24 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2019
ئورفا- AA
ژماره‌یه‌ك له گه‌شتیاره نه‌مسایی و به‌لجیكییه‌كان كه به‌مه‌به‌ستی ناساندنی ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی توركییه‌وه به گه‌شت بۆ توركیا هێنرابوون، "دۆڵی تاكۆران" گه‌ڕان كه ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی سیڤه‌ره‌كی ئورفا و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه به به‌هه‌شتی شاراوه ناوده‌برێت.
دۆڵی تاكۆران كه رووباری فوڕات درووستی ده‌كات، ٤٠ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی سیڤهرهكهوه دووره، له گه‌ڕه‌كی مه‌زرای سه‌ربه شارۆچكه‌كه ده‌ستپێده‌كات و تا شارۆچكه‌ی گه‌رگه‌ری ئادیامان درێژ ده‌بێته‌وه. دۆڵه‌كه نزیكه‌ی ٢٠ كیلۆمه‌تر درێژه و به سرووشته ده‌ست لێ نه‌دراوه‌كه‌ی، ئه‌و كه‌سانه تووشی سه‌رسامی ده‌كات كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌ك له ده‌وڵه‌مه‌ندیی له رووی جۆره‌كانی رووه‌ك، خهرهندهكهی، تاڤگه‌كه‌ی، گۆڕه به‌ردینه‌كان و پێكهاته مێژووییه‌كانی له‌پاڵ دیمهكه بێهاوتاكهیدا، كارێكیان كردووه دانیشتوانی ناوچه‌كه دۆڵه‌كه به به‌هه‌شتی شاراوه ناو ببه‌ن و له ئێستاشدا بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی گه‌شتیاره خۆجێیی و بیانییه‌كان.
ژماره‌یه‌ك له گه‌شتیاره نه‌مسایی و به‌لجیكییه‌كان كه به‌مه‌به‌ستی ناساندنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی توركییه‌وه به گه‌شت بۆ توركیا هێنرابوون، به‌شدارییان له‌و گه‌شته به‌له‌مه‌دا كرد كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی سیڤهرهكهوه بۆ دۆڵه‌كه سازكرا.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان، دیلان چاپاڵی، كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له نه‌مساوه هاتبوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له میانی گه‌شته‌كه‌یاندا له عه‌نتابه‌وه ده‌ستیان پێكردووه، چوونه‌ته ئورفا و ئێستاش بۆ ئادیامان ده‌چن، گوتیشی: "گه‌شتیاره‌كان به تایبه‌تی به خواردنه‌كان و میواندۆستیی دانیشتوان سه‌رسام بوون. دوای ئه‌وه‌ی كه بینییان هه‌موو شوێنێك ئارام و ئاسایش به‌رقه‌راره، باوه‌ڕیان وابوو كه پێویسته سه‌رله‌نوێ گه‌شت سازبكرێنهوه".