Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
19 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شدارییكردنی له "كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی به‌ربژێره‌كانی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كان له سامسون" گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌و كه‌سه‌ی كه حسابی كه‌سێتی خۆى ده‌خاته سه‌رووی شار، حزب و وڵاته‌كه‌ی له ژێر فه‌رمانی خۆپه‌رستی دایه نه‌ك دۆزه‌كه‌ی".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ركاتێك توركیا كه رووه‌و هه‌ڵكشان بووبێت، كه‌ی ئامانجی گه‌وره‌ی بۆ خۆی دهستنیشانكردبێت و به‌ره‌و پیریان هه‌نگاوی هاویشتبێت، هه‌میشه له‌به‌رده‌میدا ته‌ڵه دانراوه. هه‌ندێك به زانین و هه‌ندێكی دیكه به نه‌زانین و غافڵهكانی نێو خۆشمان هه‌ندێكیان رۆڵیان تێدا بینیوه".
راشیگه‌یاند: "خزمه‌تگوزاری شاره‌وانییه‌كان كاری ئاك پارتییه. چونكه ئاك پارتی له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كه‌وه دامه‌زراوه و ئاڕاسته كراوه كه به سه‌لماندنی خۆیان له خزمه‌تگوزاری شاره‌وانییه‌كان پێگه‌یشتوون".