İlkay Güder
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆکی شاندی ئاک پارتی له کۆمیسیۆنی ئاشته‌وایی نیشتمانیی، مسته‌فا شه‌نتۆپ ئێواره‌ی دوێنێ زانیاریی سه‌باره‌ت به کاره‌کانی کۆمیسیۆنه‌که‌یان بە سه‌رکۆماری تورکیا و سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دا.
مسته‌فا شه‌نتۆپ که هاوکات سه‌رۆکی لیژنه‌ی ده‌ستوور و په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی ئاک پارتی-یه له میانی گه‌یشتنی بۆ ناوه‌ندی گشتیی پارته‌که‌ی، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی سه‌باره‌ت به کۆمیسیۆنی ئاشته‌وایی نیشتمانیی دایه‌وه.
شه‌نتۆپ ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ئێواره‌ی دوێنێ زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به کاره‌کانی کۆمیسیۆنه‌که‌یان داوه‌ته سه‌رکۆماری تورکیا و سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
هاوکات دوێنێ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی گشتیی و گوته‌بێژی ئاک پارتی، ماهیر ئوناڵ له لێدوانێکدا له په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به کۆمیسیۆنی ئاشته‌وایی نیشتمانیی، رایگه‌یاند ''کۆبوونه‌وه‌یه‌کی چوارقۆڵی له نێوان سه‌رۆکی هه‌ردوو کۆمیسیۆنه‌که، به‌ڕێز ده‌وله‌ت باخچه‌لی و به‌ڕێز سهرکۆمارماندا سازده‌کرێت. کۆبوونه‌وه‌که‌ش ئه‌م هه‌فته‌یه یان ئه‌گه‌ر زۆر دوابکه‌وێت هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت''.