Hanife Sevinç,Zehra Melek Çat,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "تاکو ئایینی ئیسلام ببێتە هیوا و ببێتە دەرمانی هەموو کێشەکانی مرۆڤ بەو پەیامەی چاخەکان دەبڕێت، لەلایەن دەوروبەری دیارکراوەوە بەردەوام دەبێت لە کرانە ئامانج. ئەرکی هاوبەشی هەموومان ئەوەیە وریا بین و لە ئامادەکاری پێویست دابین بەرامبەر هەر هێرشێک کە دەیەوێ ورەی موسڵمانان بڕوخێنێت".
له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی فەرمایشت و ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له ئیستانبوڵ، ئه‌ردۆغان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ر رۆژی قه‌یرانێك بۆ جیهانی ئیسلامی دروستده‌كرێت.
سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "لە کاتێکدا موسڵمانان لەنێوخۆیان بە کێشەی خۆیانەوە سەرقاڵن لە دوای ئەوە، ئەوەی دەرباز دەبن رێکخراوە تیرۆریستییەکان و دەوڵەتانی وەک ئیسرائیلن کە تیرۆر جێبەجێ دەکەن".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "هەوڵ دەدرێت وەک سەدەیەک لەمەوبەر لە رێگەی خوێن، فرمێسک رشتن و براکوژی جیهانی ئیسلامی دابرێژنەوە".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی موسڵمانان به ئاینی ئیسلامه‌وه گوتی: "په‌یوه‌ندیی موسڵمانان به سوننه‌ته‌وه چه‌نده به‌هێز و پته‌وبێت، په‌یوه‌ندییان به ئایینهكهشیانهوه هێنده به‌هێز ده‌بێت. هه‌ركه‌سێك به‌هه‌ر ناوێك نكۆڵی له‌م پهیویهندییه بكات یان هه‌وڵی له‌ناوبردنی بدات، به‌لای ئێمه‌وه كارێكی نائیسلامیه. به‌كردنه ئامانجی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر، راسته‌وخۆ قورئانی پیرۆزیش كراوه‌ته ئامانج و هیچ جیاوازییه‌كی نییه. باسكردنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر به‌جۆرێك كه له سه‌رده‌مێكدا قهتیسبكرێت، هه‌وڵێكی چه‌په‌ڵه كه ئامانجی ده‌رهێنانی پێغه‌مبه‌ره له ژیانی موسڵماناندا".