Kaan Bozdoğan
09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، نامەيەكى پيرۆزبايى بەبۆنەى "٩ى ئايار، جهژنی سەركەوتنى رووسيا" ئاراستەى سەرۆكى رووسيا، ڤلادیمير پوتين كرد.
سەرۆكايەتى فەرمانگەى پەيوەندييەكانى سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا، نامەكەى بڵاوكردەوە كە تێيدا هاتووە:
" بەڕێز سەرۆك، دۆستى دێرينم، لە ناخی دڵمەوە پيرۆزبايى يادى ٧٥ ساڵەى ٩ى ئايار رۆژى سەركەوتنتان لێدەكەم. ئەم ساڵڕۆژە كە رۆژى كۆتاييهاتنى جەنگى جيهانى دووەمە، كه بووه هۆى گيانلەدەستدانى مليۆنان هاووڵاتى سۆڤێتى و ئازارى گەورە بۆ مرۆڤايەتى، هاوكارمان بێت بۆ وەبيرهێنانەوەى نرخى ئاشتى نێودەوڵەتى. دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە بۆ جەختكردنەوە لەسەر گرنگيى ئەو هەوڵانەى توركيا و رووسيا كە لەم دواييەدا ئهنجامیانداوه لهپێناو ئاشتى ناوچەكە".
هەروەها لە نامەكەدا هاتووە، "بەم بۆنەيەوە، دەمەوێت هەستى هاوكارى گەلى توركياتان پێ ڕابگەیهنم لە بەرەنگاربوونەوەتان لە دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا و هیواى تەندروستى بۆ گەلى رووسيا و جەنابتان دەخوازم".