Zafer Fatih Beyaz
12 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن- AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتى سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ و بە مەبەستى كۆبوونەوەى هەردوولا، بە فرۆكەى تايبەتى "TC-TRK" گەيشتە واشنتۆنى پايتەختى ئەمريكا.
سەركۆمارى توركيا، لە كاتى گەيشتنى بۆ بنكەى ئاسمانيى ئەندرەوس، هەريەك لە باڵێۆزى توركيا لە ئەمريكا سەردار كڵچ، نوێنەرى هەميشەيى توركيا لە نەتەوە يەكگرتووەكان، فەرەيدون سينيرئۆغڵو، بەرێوەبەرى گشتيى پرۆتۆكۆلى حكوومەتى ئەمريكا، جام هەندرسۆن و بەرپرسەكانى ديكە لە پێشوازيدابوون.
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان بە ياوەرى ئەمينە ئەردۆغانى هاوسەرى و وەزيرى دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزيرى خەزێنە و دارايى، بەرات ئاڵبايراك و وەزيرى بەرگريى، خولوسى ئاكار و وەزيرى بازرگانى، روخسار پەكجان، جێگرى سەرۆكى گشتى ئاك پارتى، ماهير ئونال و گوتەبێژى ئاك پارتى، عومەر چەليك و سەرۆكى فەرمانگەى پەيوەندييەكان، فەخرەددين ئاڵتون و گوتەبێژى سەرۆكايەتى كۆمار، ئيبراهيم كاڵن گەيشتنە واشنتۆن.