سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ره‌گه‌زپه‌رستی كولتووریی ته‌نها زیان به موسڵمانان ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو زیان به جوله‌كه، ئه‌فریقی، به ره‌چه‌ڵه‌ك ئاسیایی و رۆمانه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاریی كراوه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی سه‌باره‌ت به هێرشی تیرۆریستیی سه‌ر دوومزگهوت له نیوزیله‌ندا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رق و كینه‌ی دژی موسڵمانان، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌سه‌رتای گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت دووباره گوزارشت له‌وه‌بكه‌م كه هاوبه‌شی خه‌می ئه‌و خوشك و برا نیوزیلهندییانهمانین كه له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌دا بوونه‌ته قوربانی".
دواتر گوتی: "هه‌رگیز ناكرێت ئه‌و هێرشه قێزه‌ونه‌ی بووه هۆی شه‌هیدكردنی ٥١ برامان له كاتی نوێژی هه‌ینی و برینداركردنی ٤٧ی دیكه‌یان وه‌ك رووداوێكی ئاسایی ببیندرێت. ئه‌م رووداوه ره‌نگدانه‌وه‌ی رق و لادان و قینێكه كه ره‌گی دابه‌زیوه بۆ قووڵاییه‌كان و مه‌حاڵه نكوڵی لێبكرێت".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ره‌گه‌زپه‌رستی كولتووریی ته‌نها زیان به موسڵمانان ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو زیان به جوله‌كه، ئه‌فریقی، به ره‌چه‌ڵه‌ك ئاسیایی و رۆمانه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێت".
گوتیشی: "ده‌بێت هه‌ڵوێستیمان به روونی بخه‌ینه روو تاكو جارێكی دیكه رووداوی وا ناخۆش روونه‌دات و مزگه‌وته‌كان نه‌كرێنه ده‌ریاچه‌ی خوێن".
سه‌ركۆماری توركیا دواتر رایگه‌یاند: "ناكرێت كێشه‌كان به گسكدانیان بۆ ژێر قاڵییهكه چاره‌سه‌ربكه‌ین. ناتوانین نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌رێگه‌ی نكووڵیكردن له هه‌بوونیان، چاره‌سه‌ربكه‌ین. به هه‌ڵاتن لێیان، خۆشاردنه‌وه و شاردنه‌وه‌یان، له كێشه‌كان رزگارمان نابێت. ناتوانین به بێده‌نگیی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئێمه و مرۆڤایه‌تیی، تێپه‌ڕێنین. به‌پێچه‌وانه‌وه، كاتێك ئێمه نادیده‌یان ده‌گرین، ئاریشه‌كان چه‌ند هێنده ده‌بن و گه‌وره ده‌بن".
پاشان گوتی: "ئێستا به روونی دژایه‌تیكردنی ئیسلام و رقلێبوونه‌وه له موسڵمانان دیاره. ئه‌م بابه‌ته له‌وه ده‌رچووه كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه هه‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه پرسی یه‌كه ئه‌منییه‌كان، پیاوانی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییانی سه‌ر شه‌قامیشه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "وه‌ك چۆن دوای كاره‌ساتی هۆلۆكۆست مرۆڤایه‌تی به‌ره‌نگاری دژه سامیه‌ت بۆوه پێویسته به هه‌مان پێداگیرییه‌وه به‌ره‌نگاری دژایه‌تیكردنی ئیسلام ببێته‌وه كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه. پێویسته هاوشێوه‌ی داعش، رێكخراوه نیۆنازییهكانی وه‌ك ئه‌لشه‌باب و په‌كه‌كه وه‌ك پێكهاته‌ی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و به‌وشێوه‌یه هه‌ڵبسه‌نگێنرێن".
دواتر ستایشی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیله‌ند، جاسیندا ئاردرێنی كرد و رایگه‌یاند: "ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن ئاردێرنهوه نیشاندرا، ئه‌و هاوسۆزییه‌ی كه ده‌ربڕدرا و پشتیوانییكردن له موسڵمانان، پێویسته ببێته نموونه بۆ سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كان".
هه‌روره‌ها گوتی: "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و گه‌لی نیوزله‌ندا شایه‌تی سوپاسكردنن. به ناوی خۆم و وڵاته‌كه‌م و رێكخراوه‌كه‌مان سوپاسی هه‌ڵوێستی پێداگیرانه و راستیانه‌ی حكوومه‌تی نیوزله‌ندا له سه‌روویانه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئاردێرن ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه".
پاشان رایگه‌یاند: "ئه‌و سیاسییانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی گوتاره‌كانیان به ئه‌وانی دیكه كردنی موسڵمانان، دوژمنایه‌تییكردنی په‌نابه‌ران رێگه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان بكه‌نه‌وه، پێویسته به خۆیاندا بچنه‌وه. ده‌بێت له رێگای سزادانی شایسته‌ی ئه‌و تیرۆریسته هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی بخرێنه روو و به‌مه‌ش په‌یامێكی زۆر به‌هێز به‌وانه‌ی بده‌ین كه هه‌مان شتیان له مێشكدایه".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند: "پێویسته له‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به مانه‌وه‌ی ئوممه‌ت، هاوهه‌ڵوێست و ده‌ست له‌ناو ده‌ست بین و پێكه‌وه هه‌نگاو بهاوێژین. له‌و بابه‌تانه‌ی كه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر جیهانی ئیسلامی و ئایینده‌ی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه كورتمه‌وداكان، نه‌كه‌ونه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه مامناوه‌ند و درێژ مهوداكانهوه".