Muhammed Enes Can,Hemın Othman Mohammed
24 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ كه به‌بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان دووباره كرایه‌وه، كاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو چوار ملیۆن و 741 هه‌زار و 868 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و كاندیدی ئاك پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبول، بینالی یڵدرم سێ ملیۆن و 935 هه‌زار و 453 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
كۆنووسی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگا له دادی ئیستانبوڵ ئاماده‌كراون، به بۆردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای ئیستانبوڵدا هه‌ڵواسرا.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه له كۆی 10 ملیۆن و 570 هه‌زار و 354 ده‌نگده‌ر، هه‌شت ملیۆن و 925 هه‌زار و 63 ده‌نگده‌ر چوونه‌ته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگیانداوه. له‌و ده‌نگانه‌شی دراون هه‌شت ملیۆن و 746 هه‌زار و 464 ده‌نگ ئهژماركراون و 178 هه‌زار و 599 ده‌نگیش ئه‌ژمار نه‌كراون.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان كاندیدی جه‌هه‌په، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو كه به سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ هه‌ڵبژێردراوه، له‌سه‌دا 54.21ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه كه ده‌كاته چوار ملیۆن و 741 هه‌زار و 868 ده‌نگ، كاندیدی ئاك پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبول، بینالی یڵدرم له‌سه‌دا 44.99ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه كه ده‌كاته سێ ملیۆن و 935 هه‌زار و 453 ده‌نگ.
كاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، نه‌جده‌ت گۆكچنار 47 هه‌زار و 829 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و كاندیدی پارتی وه‌ته‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبول، مسته‌فا ئیلكه‌ر 14 هه‌زار و 545 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.