Cemil Murat Budak,İsmet Karakaş
25 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له كۆی ٤٦ گومان‌لێكراو كه به‌تۆمەتی به‌كارهێنانی بایلۆك، به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندی نهێنی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره‌وه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرابوو، ٣٤یان ده‌ستگیركران.
له راگهیهندراوهكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی مه‌ده‌نی رێكخراوه‌كه، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٤٦ كه‌س له به‌كارهێنه‌رانی بایلۆك ده‌ركراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كه‌دا، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره ده‌ستیان به كاركردووه و ٣٤ گومانلێكراویان ده‌ستگیركردووه، هه‌روه‌ها كاره‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كانی دیكه درێژه‌ی هه‌یه.