Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
رێكخستنی پۆلیسی نیویۆرك رایگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی كوشتنی مامۆستایه‌كی ئایینی به ره‌گه‌ز به‌نگلادیشی به‌ناوی مهولاما ئاكونجی (55 ساڵ) له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به‌ناوی سارا ئودین (64 ساڵ) ، كه‌سێك به‌ناوی ئۆسكار مۆرێل ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن رێكخستنی پۆلیسی نیویۆركه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه مۆرێلی (35 ساڵ) گومانلێكراوی بكوژی مامۆستا ئاینییه‌كه و هاوڕێكه‌یه‌تی، به‌تۆمه‌تی "تاوانی پله دوو" و "هه‌ڵگرتنی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به پهلەی دوو" رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، رۆژی شه‌ممه دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ له‌كاتی ده‌رچوون له مزگه‌وتی ئهلفوركان جه‌یم له شارۆچكه‌ی گوینسی سه‌ربه ویلایەتی نیویۆرك، مۆرێل هه‌ردوو مسوڵمانه‌كه‌ی كوشتووه، پاش 10 خولهك له تاوانه‌كه خۆی كێشاوه به پاسكیلێكدا و هه‌ڵاتووه. رۆژێك دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ده‌ستگیركراوه و دانی به‌وه‌دا ناوه كه ده‌ستی هه‌بووه له كوشتی ئاكۆنجی و ئودین-دا.
له مه‌ڕاسیمی به‌خاك سپاردنی ئاكونجی و ئودین-دا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌شداریان كرد كه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك بیڵد دیبلاسیۆ و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی نیویۆرك مه‌لیسا مارك-ڤیڤێریتۆیان له‌نێودابوو.