Ahmet Sertan Usul
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
هاووڵاتییه توركه‌كان كه دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ بارمته‌بوون له لیبیا، رزگار كران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رییاندا به‌ره‌وڕووی توندوتیژیی فیزیكی و سایكۆلۆجی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به ئومێدی ئه‌و رۆژه‌ی كه رزگار ده‌كرێن، ده‌ستیان له ژیان به‌رنه‌داوه.
حه‌وت هاووڵاتیی توركیا، كه به‌هۆی بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌ماوه به بارمته گیرابوون، له ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگاری هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا (میت) و ده‌زگای هه‌واڵگریی قه‌ته‌ردا، رزگار كران.
ئه‌و توركانه كه له ماوه‌ی بارمتهبوونیاندا به‌ره‌وڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر بوونه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه و دڵخۆشییان به گه‌ڕانه‌وه بۆ توركیا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی گێڕایه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌لڤی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ كه ماوه‌ی ١٣ ساڵه له لیبیا ده‌ژی، باسی له‌وه كرد، ئه‌ندازیاری میكانیكه و له لیبیا كۆمپانیای هه‌یه.
سه‌لڤی باسی له‌وه كرد له مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩دا سه‌ردانی خانه‌واده‌ی خێزانه‌كه‌ی كردووه كه لیبییه و كاتێک كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه بە سەرۆکایەتی خه‌لیفه حه‌فته‌ر، وه‌ستێنراون و گوتی: "ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تورك بووین له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دایانبه‌زاندین. دوای ئه‌وه بردیانین بۆ نه‌خۆشخانه و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ نه‌متوانی هیچ كه‌سێک ببینم ته‌نانه‌ت خێزانه‌كه‌یشم".
گوتیشی: "پێیان راگه‌یاندین كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست ئازاد ده‌كرێن، دواتر ده‌ستیان كه‌له‌پچه كردین، تورهكهیهكیان كرده سه‌رمان و جله‌كانیان له‌به‌ر داكهندین. سته‌می زۆریان لێ كردین و رۆژی دواتر بردیانین بۆ گرتووخانه‌یه‌كی خۆیان له به‌نغازی".
ئه‌حمه‌د سه‌لڤی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ره‌وڕووی توندوتیژیی بوونه‌ته‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ده‌ره‌وه‌وه نه‌ماوه. گوتیشی: "جارێک له‌و شوێنه‌ی كه لێی ده‌مامه‌وه، منیان ده‌رهێنا، چوار سه‌رباز، یه‌كێكیان داری بهیزبۆڵی پێ بوو، ئه‌وه‌ی تر وایه‌رێک و یه‌كێكی دیكه‌یان بۆرییه‌كی ئاو. ئه‌وه‌نده‌یان لێدام، مەرگیان پیشان دام. بۆ ماوه‌ی مانگ و نیوێک نه‌متوانی دابنیشم، ئه‌وه‌نده ئازارم هه‌بوو".
سه‌لڤی هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، هه‌موو رۆژێک ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی دراون به‌ڵام هیچ كاتێک ئومێدیان له‌ده‌ست نه‌داوه و دڵنیابوون كه رزگار ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و شوێنه‌ی تێیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، گرتووخانه‌یه‌كی ئاسایی نه‌بووه به‌ڵكو گرتووخانه‌یه‌كی سه‌ربازیی بووه و رۆژانه بڕێكی كه‌م خۆراكیان پێداون هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه له برساندا نه‌مرن.
ئه‌حمه‌د سه‌لڤی گوتیشی: "پێشتر شه‌ش كه‌شتیوان ده‌ستگیركرابوون، به‌ڕێز ئه‌ردۆغان لێدوانی دا و ئازاد كران. پێمان وابوو ئێمه‌ش ئازاد ده‌كه‌ن".
سه‌لڤی دڵخۆشی زۆری خۆی به ئازاد كردنی ده‌ربڕی و گوتی: "هه‌موو كهسوكارمم بینی، باوه‌ڕتان هه‌بێت ماوه‌ی سێ رۆژه له خۆشی ئه‌وه‌ی رزگار كراوم، نه‌نووستووم".
- "ئازادیی هه‌ستێكه كه ناتوانرێت گوزارشتی لێ بكرێت".
ئیلكه‌ر ساغڵک ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵان كه یه‌كێكی دیكه‌یه له بارمته‌ر رزگاركراوه‌كان، ئه‌و وه‌ستای پاقلاوه‌یه و ماوه‌ی ١٠ ساڵه له لیبیا ده‌ژی، باسی له‌وه‌كرد هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر دوكانه‌كه‌ی و قۆڵبه‌ستیان كردووه و گوتی: "پرسیارمان كرد بۆچی ده‌مانگرن، گوتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركن".
ساغڵک باسی له‌وه‌ش كرد، هاوسه‌ره‌كه‌ی و كچه ته‌مه‌ن سێ ساڵانه‌كه‌شی له لیبیا ده‌ژین و دوای ماوه‌یه‌ک له به بارمته‌گرتنی نه‌یتوانیوه بیانبینێت.
گوتیشی: "ئازادیی هه‌ستێكه كه ناتوانرێت گوزارشتی لێ بكرێت. سوپاسی سه‌ركۆمارمان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌م. سوپاسی میت و كاربه‌ده‌ستانی دیكه ده‌كه‌م كه ئێمه‌یان به ساغی رزگاركرد".
- "دڵنیابووین له‌وه‌ی رزگار ده‌كرێین"
هه‌روه‌ها خه‌لیل گۆزه‌ل ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵان كه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی ٢٠٠٨دا چووه‌ته لیبیا و كاری رێستۆرانتی كردووه، باسی له‌وه كرد له ساڵی ٢٠٢٠دا له لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ربه حه‌فته‌ر به بارمته گیراوه و له گرتووخانه‌دا به‌ره‌وڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ی فیزیكی و سایكۆلۆجی بووه‌ته‌وه.
گۆزه‌ل گوتی: "دڵنیابووین له‌وه‌ی رزگار ده‌كرێین. هه‌میشه باوه‌ڕمان به‌وه بوو كه توركیا رزگارمان ده‌كات".
ئه‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئازادكردنی و سوپاسی سه‌ركۆماری تورکیای كرد بۆ په‌یوه‌ندیی كردن پێیانه‌وه.