Sarp Özer,Mohammed Baqi Hussein
11 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو كۆبووه‌وه.
سێرگی شۆیگو كه له‌سه‌ر بانگهێشتی خولوسی ئاكار سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كردووه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا به‌ڕێوڕه‌سمێكی سه‌ربازی پێشوازیی لێكرا.
دوای لێدانی مارشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوو وڵات، سێرگی شۆیگو سڵاوی له سه‌ربازان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری میوان ده‌فته‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی واژووكرد، له‌گه‌ڵ ئاكاردا كۆبووه‌وه.
هاوكات سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان-یش به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد.