Barış Gündoğan
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان: "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌چینه شنگال و قه‌ندیلیش. كێ ئارامی وڵاته‌كه‌مان تێکبدات، ده‌چینه سه‌ری".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "نابێ هیچ كه‌سێك چاو بپۆشێت له جێهیشتنی ئیراده‌ی نیشتمانی بۆ دارده‌ستی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی سیستمی كۆن بكات دوای 24ی حوزه‌یران. له لایه‌ن خۆیانه‌وه پیلان داده‌ڕێژرێت پیلان بۆ هه‌ژمارنه‌كردنی ئێراده‌ی به‌هێزی گه‌ل كه له 16ی نیساندا نیشانی‌دا. له پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه حیساباتی پیس ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار له‌ده‌ست گه‌ل بستێنن".