Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2016
ئهو جلوبهرگانهی کە له نێو خێمهیهكی كهمپی شارۆچكهی سروجی سهربه پارێزگای ئورفا بهرههمدههێنرێت، بۆ بازاڕهكانی نێوخۆ و دهرهوه هەناردە دەکرێن.
كەمپی پەنابەرانی سروج ساڵی رابردوو لەلایەن دەزگای ئافادەوە بۆ پەنابەرانی كۆبانێ درووست كرا كە توانای لەخۆگرتنی 35 هەزار پەنابەری هەیە.
كەمپەكە 26 هەزار پەنابەری تێدا نیشتەجێ كراوە و تەواوی پێداویستییەكانی ژیانیان تێیدا بۆ دابین كراوە و هاوكات خولی فێربوونی چەندین جۆر پیشەیان بۆ كراوەتەوە.
خولی بەرگدروون كە ماوەی سێ مانگە كراوەتەوە، لەلایەن پەنابەرانەوە پێشوازییەكی گەرمی لێ دەكرێت.
كارگەیەكی بەرگدروو كە بە لێكدانی سێ خێمەی كەمپەكە درووست كراوە و درێژییەكەی 85 مەتر دەبێت، زیاتر لە 60 پەنابەر دوای ئەوەی فێری پیشەكە بوون جلوبەرگی تێدا دەدوورن.
ئەو جلوبەرگەی لە كارگەكەدا ئامادەدەكرێن، لە رێگەی كۆمپانیایەكەوە هەم بۆ نێوخۆ و هەم بۆ بازاڕەكانی هەندێك وڵاتی ئەورووپا دەنێردرێن.
قایمقامی سروج عەبدوڵڵا چیفتچی لەر روونكردنەوەیەكیدا بۆ پەیامنێری ئانادۆڵو رایگەیاند، كە تەواوی پێداویستییەكانی پەنابەرانی كەمپەكە دابین دەكەن.
هەروەها چیفتچی باسی لەو كارانە كرد كە بۆ كەمپەكە ئەنجامیان داوە.
چیفتچی گوتی: "كارگەی دروومانمان لە كەمپەكەدا كردۆتەوە. لەئێستادا زیاتر لە 60 فێرخوازمان هەیە. فێرخوازەكان لەلایەك فێردەبن و لەلایەكیش پارە پەیدادەكەن. كارگەكەمان رۆژانە لە بەرەوپێشچووندایە. رۆژانە لەسەرووی هەزار پارچەوە بەرهەمدەهێنێت."
- "قازانجیش بەدەستدێنێت"
بەڕێوەبەری كەمپی سروج مەهمەتخان ئۆزدەمیر رایگەیاند، كە رووبەری كارگەكە 600 مەتر چوارگۆشەیە و 100 مەكینەی جۆراوجۆر كاری تێدا دەكەن.
ئۆزدەمیر جەختی كردەوە كە كاری باشیان لەگەڵ پەنابەراندا ئەنجام داوە.
ئۆزدەمیر گوتی: "ئەو بەرهەمانەی لێرە دەدوورێن و بەرهەمدەهێنرێن، هەم لە ناوەوە و هەم لە دەرەوەی وڵات دەفرۆشرێن. بەوجۆرە میوانەكانمان هەم بێزارنابن و هەم پارەش پەیدادەكەن. چالاكییەكی باش بەڕێوەدەچێت. بەتایبەت لەلایەن ژنانەوە زیاتر پێشوازی لێدەكرێت. لێرە هەم پارە پەیدادەكەن، هەم كاتێكی خۆش بەسەردەبەن. زۆریش لەم كارە رازین".