ئەنقەرە
دوای سەردانەكەی شاندی ھەدەپە بۆ دورگهی ئیمڕالی و دیداری لهگهڵ سەرۆكی پەكەكە عەبودڵا ئۆجەلان، راگەیاندراوێكیان بڵاوكردهوه.
لە راگەیاندراوەكەی ھەدەپەدا ئاماژە بەوە كراوه كه لە سەردانهكهدا ئۆجەلان سەركۆنەی رووداوی كارەساتی كرێكارانی له ئیستهمبوڵ كرد و پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانەكانی ئەو 10 كرێكارەی كرد كە لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی بەرزكەرەوەیەك لە تەلارسازییەكی شارۆچكەی شیشلیی سەر بە پارێزگای ئیستەنبوڵدا گیانیان لە دەستدابوون.
لە راگەیاندراوەكەدا ئۆجەلان دەڵێ: "پرۆسەی دیالۆگ سەرەڕای كۆسپ و تهگهرهكان گەیشتۆته قۆناغی پراكتیزە كردن. ھەروەھا ئەم قۆناغە نەك تەنیا چارەنووسی وڵات، بەڵكو چارەنووسی ھەموو ناوچەكە دیاری دەكات."
ئۆجەلان ئاماژە بەوەش دەكات ئەگەر ھەنگاوی بەرجەستە بۆ گوتەكان نەنرێن، هیچ ههنگاوی پراكتیكی نابینرێن و دەڵێ: "ھەڵوێستی دڵسۆزانەی حكومەتی توركیا لە بەرامبەر ئەم بابەتە و پەرهپێدانی زۆر گرنگە."
لە راگەیاندراوەكەدا ههروهها ھاتووە: "ئۆجەلان لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ ههڵوێستی ھەموو رۆشنبیر، ئاكادیمیسیەن و سیاسەتمەداران دەكات و جەخت لەوە دەكاتهوه كه بابەتێكی وەكو ئەمە پێویستی بە پێشنیار و بەشداریكردنی زیاتری لایەنەكان ھەیە."
ئۆجەلان جەختیشی لەوەش كردۆتهوه كه پێویسته میكانیزم و دانوستانە جدییهكانی حكومەت دهستپێبكهن بێ ئەوەی ھیچ بیانوویەك بهێنرێتهوه.
سەرۆكی پەكەكە سەبارەت بە دۆخی زیندانیكراوەكان گوتی: "ئەگەر رۆحی دانوستانەكان گیان بهر جەستەی ناخۆشەكان نەكاتهوه، ناتوانرێ ئەم بابەتە بۆ خەڵك بگێڕدرێتەوە."