Barış Kılıç,Sertaç Bulur
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی مه‌حره‌می رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) له‌ناو دادگادا، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٢٠ كه‌س ده‌ركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی مه‌حره‌می (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) له‌ناو دادگادا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی تیرۆره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٢٠ كه‌س ده‌ركراوه كه ده‌ركه‌وتووه دیداریان له‌گه‌ڵ ئیمامه مه‌حره‌مه‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره له پێنج پارێزگا به‌ڕێوه‌چووه، ١٩ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون و، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.