Sertaç Bulur
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ١٨ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، له ئه‌نجامی كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌واڵگریی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره به پشتیوانیی میت، له ژێر رۆشنایی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ناونیشانی ٢٠ كه‌سی به ره‌گه‌ز عێراقی ده‌ستنیشانكراوه كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و ناوچه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادان هه‌بووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه سه‌ر له‌به‌یانی زوو ئه‌نجامدراوه، ١٨ گومانلێكراوی به ره‌گه‌ز عێراقی ده‌ستگیركراون.
كاره‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی دوو گومانلێكراوه هه‌ڵاتووه‌كه‌ی دیكه، درێژه‌ی هه‌یه.