Muhammed Enes Can
20 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی له ناوه‌ندی ئیستانبوڵ، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 170 كه‌س ده‌رچوو كه كارمه‌ندی سه‌ربازی، سه‌ربازی خانه‌نشین و ئه‌وانه‌شیان له‌نێودابوو كه لهكاردوورخرابوونهوه.
نووسینگه‌ی تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كان و تیرۆری سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵ، به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌نێو سوپای توركیادا.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 170 كه‌س ده‌ركرا كه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌ر شه‌قام و ماڵانه‌وه په‌یوه‌ندیان به ئیمامه‌كانی فه‌تۆوه كردووه.
دوای ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به كار كرد و له 38 پارێزگا ئۆپه‌راسیۆنیان رێكخست.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، 22 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران كه كارمه‌ندی سه‌ربازی، سه‌ربازی خانه‌نشین و ئه‌وانه‌شیان له‌نێودابوو كه لهكاردوورخرابوونهوه.
كاره‌كان درێژه‌ی هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوانی دیكه.