İlkay Güder
20 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا كاڵن رایگه‌یاند: "رژێم و په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له‌باره‌ی عه‌فرین رێككه‌وتن، روونه كه ئامانجی هه‌واڵه‌كان پروپاگه‌نده‌یه. به‌ڵام ئه‌وه به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت كۆمه‌ڵێك سه‌ودای نهێنیی و پیس نین. كێ چی ده‌كات با بیكات ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ دانراوه پێداگریانه به‌رده‌وامده‌بێت و به ئامانج ده‌گات".