Serdar Açıl,Bilal Acar
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نقه‌ره ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣٠ گومان‌لێكراو كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌كرابوو، ده‌ستیپێكرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی ئاشكراكردنی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌دا، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ ٣٠ گومان‌لێكراو كه پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ رێكخراوه‌كه كردووه و په‌یوه‌ندییان هه‌بووه پێیه‌وه، ده‌ركراوه.
ل راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له‌وه‌كراوه پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی گومانلێكراوه‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، ده‌ستیپێكردووه.