Mohammed Baqi Hussein
04 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌كادیمیای پۆلیس به‌شداریی له مه‌راسیمی یادی 171همین ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌زگای پۆلیسی توركیادا كرد.
داودئۆغڵو سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی بۆ دیاربه‌كر وهبیرهینایهوه و گوتی: "کەس ناتوانێت بمانترسێنێت. ئەگەر من دوو دڵ بم لە سەردانی ئەو شوێنە لەکاتێکدا کە پۆلیسی ئێمە گیانی خۆی لەو شوێنە بەمەبەستی پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و ئاسایش کردووەتە فیدا ئەوا ئەو پۆست و پێگەیە لەمن حەرام بێت. بۆ یەکجاریش دوو دڵ نەبووین. چ لە رێکخراوی تیرۆریستی و چ لە پێکھاتەی دیکە نەترساوین و ناشترسێین".
- "ئه‌م خه‌باته ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتن"
داودؤغڵو جه‌ختیكرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه به پێداگرییه‌وه به‌رده‌وامه.
داودئۆغڵو گوتی: "له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌مپین و هه‌وڵه تێكده‌رانه‌دا، با بزانرێت حكوومه‌تی توركیا خاوه‌ن ئیراده‌ی پاككردنه‌وه‌ی دوا سانتیمه‌تری ئه‌م خاكه‌یه له تیرۆر. هێزی چه‌كدار و ئاسایشمان هه‌یه كه ئه‌م ئیراده‌ی پاككردنه‌وه‌یه جێبه‌جێ بكات. كاتێك ئه‌م بڕیاره قورسانه‌م دا، ئه‌وه‌ی كه پشتم پێی قایمبوو ته‌نها گه‌ل و هێزی چه‌كدار و ئاسایش بوو كه له ناخی گه‌له‌وه هه‌ڵقوڵاون. بهمتمانهكردن به ئێوه ئه‌م بڕیارانهماندا. بهمتمانهكردن به‌ئێوه به‌رده‌وامده‌بین له رێگاكه‌مان. بهمتمانهكردن به‌ئێوه پشتیوان به خودا رۆژێك ئه‌م خه‌باته ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتن".
- "به‌له‌به‌رچاوگرتنی سێ سه‌ده فه‌رمانم ده‌كردووه"
هه‌روه‌ها داودئۆغڵو باسی له له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی كرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌دا.
داودئۆغڵو گوتی: "له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا هێنده‌ی یه‌ك له هه‌زاری ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت و سوپای توركیا، به‌رپرسیارێتیی مه‌ترسییه‌كانیان له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. ته‌نها كاریان تۆمه‌تباركردن بووه. هه‌ستان به لێپێچینه‌وه له پێداگریی ئێمه له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. من چاودێریی ئه‌مانه هه‌مووی ده‌كه‌م. ده‌زانم كێ، چۆن بیرده‌كاته‌وه. ده‌زانم كێن ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌م لێپێچینه‌وه‌دان. به‌ڵام با ئه‌وانیش بزانن، من كاتێك 23ی تهمووز له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایشماندا، فه‌رمانم ده‌ركرد، بۆ سێ رۆژ نه‌بوو، به‌ڵكو سێ سه‌ده‌ی ئاینده‌م له‌به‌رچاوگرتووه ئینجا فه‌رمانم ده‌ركردووه".
- "ناپاكی ئه‌وه‌یه"
سه‌باره‌ت به گوێگرتنی نایاسایی داودئۆغڵو گوتی: "دانانی ئامێری سیخوری لە ژووری سەرۆکوەزیرانێک (سەردەمی ئەردۆغان) کە بەدەنگی خەڵک ھاتووە و ھەروەھا دانانی ئەو ئامێرانە لە ژووری وەزیری دەرەوە و راوێژکاری میت، سەرۆکی دووەمی ئەرکانی سوپای تورکیا، سیخوریکرنی کۆبوونەوە نھێنییەکان، ناپاكییه لە وڵات و دەوڵەت و دیموکراسی و پیشە".