Şafak Yel
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
ئیزمیر - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) له ١١ پارێزگادا كه ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كه پارێزگای ئیزمیره، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٥١ گومان‌لێكراو ده‌ركرا كه له‌نێویاندا سێ ئیمامی رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئاسایش كه له كار دوورخراوه‌ته‌وه و پێنج كارمه‌ندی پۆلیس، دوو پارێزه‌ر و مامۆستایه‌ك هه‌ن.
لێكۆڵینه‌وەکانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیزمیر له‌باره‌ی فه‌تۆ، درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٥١ گومان‌لێكراو ده‌ركرا كه ده‌ركه‌وتووه به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی نهێنیی رێكخراوه‌كه "ByLock"یان به‌كارهێناوه و له‌نێویاندا دوو پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ كه ناویان له ژووری پارێزه‌رانی ئیزمیر و مانیسا تۆماره، مامۆستایه‌كی زانكۆ، ئه‌ندازیارێك، تهكنیككارێك، سێ كاسبكار، چوار ژمێریار، حه‌وت مامۆستا كه له كار دوورخراونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ پێنج كارمه‌ندی پۆلیس، به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئاسایش كه له كار دوورخراوه‌ته‌وه، دوو جێگری مفه‌وه‌ز كه له كاردوورخراونهتهوه، شه‌ش كارمه‌ندی پۆلیسی دوورخراوه له كار، سێ ئیمامی مه‌حره‌می رێكخراوه‌كه و یه‌ك شاره‌زای داهات، هه‌ن.
دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه له پارێزگاكانی ئیزمیر، ئه‌نقه‌ره، ئایدن، مانیسا، ئوشاك، ده‌نیزلی، چۆروم، سیواس، عوسمانیه، دیاربه‌كر و ترابزۆن له یه‌ك كاتدا ئۆپهراسینیان ئه‌نجامدا.