Serhat Zafer,Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
سیواس - AA
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له شارۆچكه‌ی یڵدزئهلی سەربە پارێزگای سیواس كه به‌ندکراوانی سزادراوی ده‌گواسته‌وه، پێنج سه‌رباز و چوار به‌ندكراو برینداربوون.
ئۆتۆمبێله‌كه كه له شاری تۆكات-ه‌وه به‌ندکراوانی سزادراوی ده‌گواسته‌وه بۆ ئەلعەزیز و دیاربه‌كر له ناوچه‌ی ئڵجا گۆلهتی له‌سه‌ر رێگای سیواس-تۆكات شۆفێرهكەی كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا.
له‌و رووداوهکەدا، پێنج سه‌رباز و چوار به‌ندکراوی سزادرا برینداربوون.
دوا به دوای رووداوه‌كه برینداران به ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سیواس، ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه دۆخی ته‌ندروستی بریندارەکان جێگیرە.