Mehmet Tosun
08 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
حاجی كورهان ناسراو به بۆتان و مه‌تین ئاكگون ناسراو به كهنداڵ كه داڕێژەری پلانی پهلامارەکەی سه‌ر عوسمان كۆسه‌ی كارمه‌ندی كۆنسولگه‌ریی توركیا له هه‌ولێرن له چالاكی خران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ده‌زگای میت و سوپای توركیا 30ی تهمووز له ناوچه‌ی گاره باكووری عێراق هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر كورهان كه یه‌كێكه له به‌رپرسانی بەناو هێزی تایبه‌تی رێکخرای تیرۆریستیی په‌كه‌كه كه به ههڵۆكانی ئازادیی كوردستان (TAK) ناسراوه، له‌گه‌ڵ ئاكگون-ی جێگری.
حاجی كورهان كه به‌شداریی له چه‌ندین چالاكیی رێکخرای تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌دا كردووه، ناوی له لیستی داواكراواندایه.
ناوبراو كه له‌دایكبووی 1976ه و یه‌كێكه له‌و ئه‌ندامانه‌ی رێكخراوه‌كه كه له لایه‌ن مورات قەرەیڵان-ه‌وه زۆرترین متمانه‌ی پێده‌كرێت.
كورهان ساڵی 2002 په‌یوه‌ندیی به رێکخرای تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌وه كردووه و ساڵی 2005 كراوه‌ته به‌رپرسی كه‌مپی ههفتهنین.
هاوكات كورهان به‌رپرس بووه له ناردنی ئه‌ندامه تازه‌كانی رێكخراوه‌كه بۆ ئادانا، مێرسین و تەرسوس دوای ئه‌وه‌ی له سووریا مه‌شقیان پێكراوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو له ساڵی 2015دا له ناوچه‌ی ئیجه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان چالاكیی نیشانداوه.
كورهان ساڵی 2016 به‌رپرسی هێڵی سنووری توركیا-سووریا بووه و یه‌كێك له به‌رپرسانی بەناو دژه‌تیرۆری هێزه تایبه‌ته‌كانی رێکخرای تیرۆریستیی یه‌په‌گه بووه.
ساڵی 2018ش كراوه‌ته یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانی TAK.
مه‌تین ئاكگون-یش له‌دایكبووی 1990یه و مانگی تشرینی دووه‌می 2014 چووه‌ته ریزه‌كانی رێکخرای تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌وه و چه‌ندین ئه‌ركی جیاجیای له رێكخراوه‌كه‌دا وه‌رگرتووه.
ده‌ركه‌وتووه خوشكێكی ئاكگون به‌ناوی نه‌سلیهان ئاكگون و ناسراو به بێریڤان له 2014دا چووه‌ته ریزه‌كانی رێکخرای تیرۆریستیی په‌كه‌كه و له ساڵی 2018ه‌وه په‌یوه‌ست به حاجی كورهان-ه‌وه كاری كردووه و شۆفێری تایبه‌تی ناوبراو بووه.