Halil İbrahim Sincar
08 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2019
ماردین - AA
له نزیك قه‌ڵای مێژوویی ماردین ئاگر كه‌وته‌وه و له لایه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رگریی شارستانی، كوژێنرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له پووش و پاوهنهكانی نزیك قه‌ڵای دێرینی ماردین به هۆكارێكی نه‌زانراو ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاگره‌كه به هۆی باوه په‌ره‌ی سه‌ندووه و گه‌یشتووه‌ته نێو ناوچه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانی و ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كراون.
له‌و كاته‌دا كارمه‌نده سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه گواسترانه‌وه و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رگریی شارستانیش به‌شداربوون له كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دا.
له میانی نزیكه‌ی دوو كاتژمێردا، توانرا ئاگره‌كه بكوژێنرێته‌وه.
له ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر دره‌خت سووتان و ژمارەیەک له دانیشتوانی نزیك ئاگره‌كه، كاریگه‌ری دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌یان به‌ركه‌وت.
هێزه ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ی ئاگره‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.