Hüseyin Bağış
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه ناوه‌ندەکەی پارێزگای ئیستانبوڵ بوو و له 25 پارێزگا ئه‌نجامدرا له كۆی 52 گومان‌لێكراو كه به گومانی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ) بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرابوو، 16یان ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی قاچاخچییەتی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه ناوه‌ندەکەی پارێزگای ئیستانبوڵ بوو و له 25 پارێزگا ئه‌نجامدرا، 16 گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش، پزیشك، مامۆستا، ئه‌ندازیار و شاره‌زای بواری كۆچیان له‌نێودابوو و پێشتر بهبڕیارنامه كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌كار دوورخرابوونه‌وه.
كاره‌كانی ئاسایش له‌سه‌ر گومانلێكراوه ده‌ستگیركراوه‌كان درێژه‌ی هه‌یه، هاوكات كاره‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی 36 گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه به‌رده‌وامن.