Yusuf Aydın Deniz
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به داخوازی 300 نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری فه‌ڕه‌نسی بۆ ده‌رهێنانی هه‌ندێک ئایه‌ت له قورئان، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
بەکر بۆزداغ رایگه‌یاند "300 نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری فه‌ڕه‌نسی كه سه‌ركۆماری پێشووی فه‌ڕه‌نسا و دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئیسلام ساركۆزی-شیان له‌نێودایه، به بوختانی "توندوتیژی و دوژمنایه‌تی جوولەکە بڵاوده‌بێته‌وه" داوایان كردووه هه‌ندێک ئایه‌ت له قورئان ده‌ربهێنرێت. ئه‌مانه گه‌وج، به‌ربه‌ری و ئه‌بو جەهلهكانی سه‌ده‌ی 21ن، ئه‌مانه كۆپی داعشی خۆرئاوان".
بەکر بۆزداغ گوتیشی: "نه‌ك هه‌ر ساركۆزی، هه‌موو دوژمنانی ئیسلام كۆببنه‌وه، ناتوانن قورئانێك، یان سوورهتێك، یان ئایه‌تێك بهێنن و هه‌رگیز ناتوانن قورئان بگۆڕن".