Sertaç Bulur
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نقه‌ره ١٠ گومانلێكراوی بیانیی ده‌ستگیركران كه ده‌ركه‌وتووه له‌ناو رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا چالاكییان ئه‌نجامداوه.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، ١٠ گومانلێكراوه‌كه كه به رێگه‌ی قاچاخ چوونه‌ته توركیاوه له لایه‌ن تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیركران.
ئاماژه به‌وه كرا گومانلێكراوان كه ده‌ركه‌وتووه له‌ناو رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا چالاكییان ئه‌نجامداوه، دوای كاره‌كانی ئاسایش به مه‌به‌ستی سنوورداشكردنه‌وه راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ ده‌كرێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ هه‌شت هاووڵاتی توركی ئه‌ندامی HTŞ ده‌ركرا كه په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به ناوچه‌كانی پێكدادان.
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له لایه‌ن تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدرا، حه‌وت له‌و گومانلێكراوانه ده‌ستگیركران.