Sertaç Bulur
25 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند "ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ره‌ن زستان-٨ ئۆمه‌ریان شه‌هیدی گوندپارێز عه‌بدولـله‌تیف ئه‌مه‌ن" له پارێزگای ماردین ده‌ستی پێ كرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا، تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی "ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ره‌ن زستان-٨ ئۆمه‌ریان شه‌هیدی گوندپارێز عه‌بدولـله‌تیف ئه‌مه‌ن" بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له پارێزگای ماردین ده‌ستی پێ كردووه.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ٦٧٠ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شدارن و به‌سه‌ر ٥٦ تیمدا دابه‌ش كراون.