Cuma Sarı
25 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2021
ئورفا - AA
لێکۆڵینەوە لە رووداوی لەناوچوونی بەکۆمەڵی ماسی لە دەریاچەی بەنداوی شارۆچکەی سیڤەرەک سەربە پارێزگای ئورفا باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا، دەستی پێ کرد.
لە دەریاچەی بەنداوی حاجی خدر، بەھۆکارێکی نەزاندراو ژمارەیەکی زۆر ماسی لەناوچوون و سەرئاو کەوتن.
دوای بینینی دۆخەکە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکە و شوانەکان، قایمقامییەتی سیڤەرەک و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و دارستانەکانی شارۆچکەکەیان لێ ئاگادار کردەوە.
تیمەکان کە گەیشتنە ئەو شوێنەی کە بە کۆمەڵ ماسییەکانی تیادا لە ناوچووە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری مرداربوونەوەی ماسییەکان سامپڵیان لە ئاوى دەرياچەكە لەگەڵ خۆیان برد.
ئەندازیاری ژینگە لە شارەوانی سیڤەرەک، شوکران کاراجا ئاماژەی بەوە کرد کە بەھۆی کەمی بارانبارین لە ناوچەکە وشکبوون روویداوە، ئاستی ئاوی بەنداوەکە زۆر دابەزیوە و لەبەر ئەم ھۆکارە تەواوی ماسییەکان لە یەک شوێنی تەنگ کۆبوونەتەوە.
شوکران کاراجا گوتی: "کەدۆخەکە بەم شێوەیە بوو، بڕی ئۆکسجین لەناو ئاوەکەدا کەمبووەتەوە یان گەیشتووەتە ئاستی تەواوبوون. پێم وایە ئەو لەناوچوونە بەکۆمەڵەی ماسییەکان بەھۆی بەشنەکردنی ئۆکسیجینەوە روویداوە".