Muhammed Enes Can
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵه‌وه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٢١ كه‌س ده‌ركرا.
نووسینگه‌ی تیرۆر و تاوانه رێكخراوه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له پێكهاته‌كانی پیاوان و ژنانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ١٢١ كه‌س ده‌ركرد كه برازایه‌كی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوه‌كه، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، به‌ناوی فاتمهنور گوله‌ن، یه‌كێكیانه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌شدا كه له ٢٩ پارێزگا ئه‌نجامدران و ناوه‌نده‌كه‌یان له ئیستانبوڵ بوو، ٣٣ كه‌س ده‌ستگیركران كه فاتمهنور گوله‌ن و به‌ناو ئیمامی بهیلیكدوزو، فیدان یڵماز، دووانیانن.
ئه‌وه‌ش زانراوه یه‌كێك له گومانلێكراوه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له میانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا رێكاری كه‌له‌پچه‌ی ئه‌لیكترۆنیی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ده‌ستگیر نه‌كراوه.
هه‌وڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كانی دیكه درێژه‌یان هه‌یه.