Sarp Özer
24 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
لە هێرشێكی ئاسمانیی سوپای تورکیادا بۆ سەر ناوچەی گارە، ژمارەیەک سه‌كۆی چه‌ك، پەناگە و عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تیرۆریستانی پەکەکە خاپوورکران.
به پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه سوپای توركیا به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنی ئه‌و كه‌مپانه‌ی له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له باكووری عێراق به‌كارده‌هێنرێن.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانیی توركیا، دوێنێ هێرشیان كرده سه‌ر كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی گاره.
له‌و هێرشه‌دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ژمارەیەک سه‌كۆی چه‌ك، پەناگە و عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پەکەکە خاپوور کرد.