Duygu Yener,Hemın Othman Mohammed
04 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لە باکووری سووریا بۆسەر تیرۆریستان بەردەوامە، دوێنێ ١٠٤ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، لەئەنجامی ھێرشە ئاسمانییەکاندا خاپوورکران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەرووی ھەموویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ٢٤ی ئابدا لە باکووری سووریا دەستیپێکردبوو، درێژەی ھەیە.
لە ١٣٤ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا پلانی دەستبەسەراگرتنی ئەلباب لەلایەن گرووپەکانی ئەرکی تایبەت کە سەربە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنن، بەپشتیوانیی بۆردومانی ئاسمانیی و تۆپبارانکردنی زەمینی، درێژەی ھەبوو.
ھەر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دوێنێ ١٠٤ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، لەئەنجامی ھێرشە ئاسمانییەکاندا خاپوورکران و، لەئەنجامی پێکدادان و تۆپبارانەکاندا ٦ تیرۆریست کوژران.