Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له سووریا، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن پێنج گوندی دیكه‌یان کۆنترۆڵ كرد. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان شه‌ش تیرۆریستی داعش كوژران.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، كه به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش و پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی توركیا ده‌ستیپێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
له 57مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن، به‌شێكی به‌رچاویان له ناوچه‌كانی مه‌زره‌عه‌ت ئهلعیون، به‌یت میستۆ، ته‌ل مالید، جیسر ئهلساموقاح و سه‌ید عه‌لی-یان كۆنترۆڵ كرد و، ده‌ستیان كرد به پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كان.
هه‌روه‌ها 64 ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆردومان كران و له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا دوێنێ سێ چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن كوژران، شه‌شی دیكه‌شیان بریندار بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، پێنج هێرشی ئاسمانیان كرده سه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له ئه‌نجامدا شه‌ش تیرۆریست كوژران.
تیمه‌كانی دۆزینه‌وه و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب كه پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆنی سووری ده‌كه‌ن، 22 بۆمبیان پوچه‌ڵكرده‌وه، بههش ژماره‌ی ئه‌و مینانه‌ی له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته 31 مین و، هه‌زار و 208 بۆمبی ده‌ستكرد.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تا ئێستا ئۆپۆزسیۆنی سووریا، 155 گوندی كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه، كه رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌كاته نزیكه‌ی هه‌زار و 260 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه.