Rewa Mahmut Hasan
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
دیاربەکر - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە دیاربەکر، ٢٠ کەس دەستگیر کران.
داواکاری گشتی دیاربەکر کەیسی لێکۆڵینەوەی لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستپێکردووە و لەو چوارچێوەیەدا تیمەکانی یەکەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری سەربە ئاسایشی دیاربەکر لە چوار شارۆچکەی سەربە پارێزگای دیاربەکر ئۆپەراسیۆنی ئەنجام دا و ٢٠ کەسی بەتۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوەکە دەستگیر کرد.
لەئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی دوو کەسی دیکە کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.