Rewa Mahmut Hasan
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "هاووڵاتی تورکیا، ئۆرهان بویروک دوای ئەوەی لە ٢٨ی ئەیلوولی رابردوو لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستبەسەر کرابوو، کەمێک پێش ئێستا ئازاد کرا".
ئۆرهان بویروک لە ٢٨ی ئەیلوولی رابردوودا لەڕێی کاروانێکی گەشتیاری لە فرۆکەخانەی بێن گوریۆن، سەردانی شاری قودسی کردبوو، دوای ئەوەی خرابووە ژێر لێکۆڵینەوە، بەتۆمەتی سیخوڕیکردن دەستبەسەر کرابوو.