Yeşim Sert Karaaslan
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆ سەر تیرۆر لە باکووری عێراق، مووشەکی دژە تانک و گوللـەی ئاڕ بی جی، دەستی بەسەردا گیرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە "لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە ناوچەی خواکورک و کانی رەش باکووری عێراق، دوو مووشەکی دژە تانک لە جۆری AT-4 و پێنج گوللـەی RPG-7 دەستیان بەسەردا گیرا و بۆمبێکی دەستکردیش پووچەڵکرایەوە".