İlkay Güder,Muhammet Ali Kemal
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2018
سۆچی- AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆتاییهات.
کۆبوونەوەکە لە میوانخانەی سەرۆکایەتی رووسیا لە شاری سۆچی بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو، ماوەی یەک کاتژمێر و ٥٠ خولەکی خایاند.
لەدوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان ئەردۆغان و پوتین، کۆبوونەوەی شاندەکانی هەردوولا دەستیپێکرد.
چاوەڕوان دەکرێت لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان، ئەردۆغان و پوتین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش سازبکەن.