Mehmet Çakmak,Mohammed Baqi Hussein
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2018
ئانتالیا - AA
له دارستانه‌كانی شارۆچكه‌ی كومڵوجا سەربە پارێزگای ئانتالیا، ئاگركه‌وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ئاگره‌كه له ناوچه‌ی كاراگۆز كه‌وتووه‌ته‌وه و دواتر به هۆی كاریگه‌ریی توندەبا بڵاوبووه‌ته‌وه.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دارستانی ناوچه‌كه له وشكانی و ئاسمانیشه‌وه له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان.
به هۆی سه‌ختیی رێگاكانی گه‌یشتن به‌شوێنی ئاگره‌كه، تیمه‌كان سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگان له ناوچه‌ی كزڵچامهوه.
له‌م نێوه‌نده‌دا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌وه به‌رده‌وامه.