Sertaç Bulur,Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئەنقەرەوە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات بەمەبەستی دەستگیرکردنی ٣٧ گومانلێکراوی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/فەتۆ لەچوارچێوەی پێکهاتەی رێکخراوەکە لە نێوجەندرمەدا، کە ٢٣یان سڤیلن و ١٤یان لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە و سەرجەمیان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە، لە ٢٢ پارێزگا دەستپێکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە کاربەدەستە ئەمنییەکانەوە دەستیکەوتوون، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی فەتۆ لە نێو جەندرمەدا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٣٧ کەس دەرکراوە.
لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، لە سەرلەبەیانی زووەوە بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو ٣٧ گومانلێکراوە کە ٢٣یان سڤیلن و ١٤یان کارمەندی لەکار دوورخراوەی جەندرمەن، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان لە ٢٢ پارێزگا دەستپێکرد.